شەممە 9 شوبات 2019

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی مەشرووعی عەرەبی و شاندێكی یاوەری دەكات



ڕۆژی شەممە 9ـی 2ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سەرۆكی مەشرووعی عەرەبی و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەوڵەكان بۆ تەواوكردنی پێكهاتەی حكوومەتی تازەی عێراق و پاڵپشتی كردن لە سەرۆك وەزیرانی عێراق و كابینەكەی تاوتوێ كرا.

لە بەشێكی تری ئەو دانیشتنەدا بیروڕا لەبارەی بەدیهێنانی سەقامگیری و دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی شەڕی داعش ئاڵوگۆڕ كرا.