چوارشەممە 11 ئاب 2021

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی دەكات



ڕۆژی چوارشەممە 11ـی ئابی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و دوایین پێشهاتە ئەمنییەكان و هەروەها هەڕەشە و جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش تاوتوێ كرا.

هەر لەو كۆبوونەویەدا لەپێناو پاراستنی ئاساییش و سەقامگیرییدا جەخت لە هەماهەنگیی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان كرایەوە.