چوارشەممە 5 کانوونی دووەم 2022

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی دەكات  



ڕۆژی چوارشەممە ٥ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كرد.

لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین هەوڵەكان بۆ دانیشتنی یەكەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق كرا.