سێشەممە 10 تشرینی دووەم 2020

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی تەریقەتی قادری دەكات



ڕۆژی سێشەممە 10ـی تشرینی دووەمی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز شێخ نەهرۆ کەسنەزانی حسێنی سەرۆکی تەریقەتی عەلیەی قادری کەسنەزانی لە جیهان كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی كوردستان و عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها جەخت لە چڕكردنەوەی هەوڵی هەموو لایەك كرایەوە بۆ پتەوتركردنی گیانی تەبایی و برایەتیی نێوان چینوتوێژەكانی كۆمەڵگە و پارێزگاریكردن لە بەها بەرزەكانی دینداری و خواناسی و پێكەوەژیان.