دووشەممە 7 کانوونی دووەم 2019

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی بزووتنەوەی عەتا و ڕاوێژكاری ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق دەكات



ڕۆژی دووشەممە 7ـی 1ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە فاڵح فەیاز سەرۆكی بزووتنەوەی عەتا و ڕاوێژكاری ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین هەنگاوەكانی تەواوكردنی حكوومەتی تازەی عێراق تاوتوێ كرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگیی هەردولا لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و چارەسەركردنی كێشەكان كرایەوە.