دووشەممە 3 تشرینی یەکەم 2022

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەكات  



ڕۆژی دووشەممە 3ی تشرینی یەكەمی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی وڵات و دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لە بایەخی پشتبەستنی لایەنەكان بە شێوازی دیالۆگ و لەیەكتێگەیشتنی نێوانیان كرایەوە.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا تەحەددیاتی ئەمنی و هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان هەولێر و بەغدا بە تایبەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و دەستەبەركردنی سەقامگیری تاوتوێ كرا.