یەکشەممە 6 ئەیلوول 2020

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات  



ڕۆژی یەكشەممە 6ـی ئەیلوولی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی و دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و ڕۆشناییش خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق لە قۆناغی ئاییندەدا. هەروەها جەختیش لە هەماهەنگی و كاری هاوبەشی لایەنەكان بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان كرایەوە.

بیروڕاگۆڕینەوە لەمەڕ چارەكردنی گرفت و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو