پێنجشەممە 19 ئەیلوول 2019

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات



ڕۆژی پێنجشەممە 19ـی 9ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد ئەلحەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا كە هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پارلەمانی كوردستان ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ كرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە سوودوەرگرتن لەو ئاراستە و كەشە ئیجابییە كرایەوە كە لە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا هاتووەتە ئاراوە. ئەویش لەپێناو چارەسەركردنی بنەڕەتیی كێشە و گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و، لەژێر ڕۆشنایی دەستووری عێراقدا. بۆ ئەو مەبەستەیش تەئكید لە بەردەوامیی پەیوەندیی و ڕاوێژی هەردوولا كرایەوە.