شەممە 19 ئایار 2018

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئیئتیلافی وەتەنی عێراق دەكات



ڕۆژی شەممە 19ـی 5ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئەیاد عەلاوی  سەرۆكی ئیئتیلافی وەتەنی عێراقی كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خرایە بەر باس و گفتوگۆ و ڕۆشناییش خرایە سەر قۆناغی دوای هەڵبژاردن و هاوكێشە سیاسییە تازەكان و هەورەها ئاییندەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.