چوارشەممە 3 ئازار 2021

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراقی دەكات



ڕۆژی چوارشەممە ٣ـی ئاداری ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە دكتۆر ئەیاد عەللاوی سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراقی كرد.
 
لە دیدارەكەدا پڕۆسەی سیاسیی عێراق و گۆڕانكاری و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و بیروڕا لەبارەی ئەو تەحەددیات و هەڕەشانە ئاڵوگۆڕ كرا كە لەبەردەم هەڵبژاردنەكان و پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پێكەوەژیانی پێكهاتەكانی عێراق لەئارادان.