پێنجشەممە 6 شوبات 2020

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆككۆماری عێراق دەكات  



ڕۆژی پێنجشەممە 6ـی 2ـی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە د. بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی عێراق و پڕۆسەی پێكهێنانی حكوومەت و ڕاسپاردنی سەرۆكوەزیرانی تازەی عێراق تاوتوێ كرا.

هەروەها بیروڕا لەبارەی ڕێگەچارەكان بۆ دەرچوونی عێراق لە قەیرانەكان و گەڕانەوەی سەقامگیری و جێبەجێكردنی داواكاریی خۆپێشاندەران ئاڵوگۆڕ كرا.

پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو.