پێنجشەممە 29 نیسان 2021

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆككۆماری عێراق دەكات  



ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ـی نیسانی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراقی فیدڕاڵ كرد.

لەو كۆبوونەوەیەدا دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكانی گۆڕەپانی عێراق تاوتوێ كرا و بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتوو و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو دانیشتنەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و، چارەسەربوونی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەماهەنگیی نێوانیان، وەك فاكتەرێك بۆ سەقامگیریی و بووژانەوەی سەرجەم بەشەكانی عێراق لە قەڵەم درا.

بارودۆخی سیاسیی هەرێم و پەیوەندیی نێوان لایەنەكانی هەرێم تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو.