چوارشەممە 19 شوبات 2020

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سیاسەتمەداری كورد عوسمان بایدەمیر دەكات



سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە كەسایەتی و سیاسەتمەداری كورد عوسمان بایدەمیر كرد.

لەو دیدارەدا ڕەوشی گشتیی ناوچەكە و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكان خرایە بەر باس و بیروڕایش لەبارەی بارودۆخی گەلی كورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو دانیشتنەدا جەخت لە پەیامی ئاشتیانەی گەلی كوردستان و گرتنەبەری ڕێگەی دیالۆگ و لێكتێگەییشتن بۆ چارەسەر كێشەكان كرایەوە.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەی نێوان سەرۆك بارزانی و عوسمان بایدەمیر نزیكبوونەوەی لایەنە كوردییەكان و گوتاری ئاشتیخوازانەی هاوبەشی نەتەوەیی بە پێویست زانرا.