پێنجشەممە 15 نیسان 2021

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەكات



ڕۆژی ١٥ـی نیسانی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ماكسیم ماكسیمۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق كرد.

باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق كە بە بۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكانی و مەبەستی ماڵئاوایی سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو، سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد بۆ ئەو هەماهەنگی و كاری هاوبەشەی كە لەنێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستاندا هەیە. هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند كە پەیوەندییەكانی هەردوولا بنەمایەكی پتەویان هەیە و زەمینەیەكی لەبار هەیە بۆ فراوانتركردنی پەیوەندییەكان لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا.

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی سوپاسی باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراقی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و پێشوازیشی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ڕووسیای كرد.

گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەمەڕ بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.

جێگەی ئاماژەپێكردنە لەو دیدارەدا ئۆلێگ لێڤین كونسوڵی ڕووسیا لە هەولێریش ئامادە بوو.