چوارشەممە 2 کانونی یەکەم 2020

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەكات



ڕۆژی چوارشەممە 2ـی كانوونی یەكەمی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ماكسیم ماكسیمۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق سڵاوی سێرگێی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوە و میخاییل باگدانۆڤ نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ڕووسیای بە سەرۆك بارزانی گەیاند.

هەر لەو دانیشتنەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە تاوتوێ كرا و هەروەها ڕۆشناییش خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لە فراوانتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ڕووسیا كرایەوە.