چوارشەممە 26 ئایار 2021

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی مۆریتانیا لە عێراق دەكات



ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ـی ئایاری ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە سیداتی شێخ وەلەد ئەحمەد عیشە باڵیۆزی مۆریتانیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی مۆریتانیا لە عێراق كە بە بۆنەی كۆتایهاتنی ئەركەكانی لە عێراق سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو، پێزانینی خۆی بۆ خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستان و فەرهەنگی ئاشتیخوازی و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان نیشان دا و ئاماژەشی بەوەدا كە لە هەرێمی كوردستاندا ژێرخانی پتەو هەیە بۆ ئەوەی داهاتوویەكی گەشی هەبێت و خوازیاری ئەوەش بوو كە هەرێمی كوردستان لە ڕووی ئابووری و وەبەرهێنانەوە پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتەكەی و وڵاتانی تری كیشوەری ئەفریقیا پەرە پێ بدات.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ باڵیۆزی مۆریتانیا لە عێراق لە ئەرك و كاری داهاتووی خواست و پێشوازیشی لە ڕەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوولا كرد.