شەممە 28 ئەیلوول 2019

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی قەتەر لە عێراق دەكات  



ڕۆژی شەممە 28ـی 9ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خالید حەمەد ئەلسڵیتی باڵیۆزی قەتەر لە عێراق كرد.

لەو دیدارەدا باڵیۆزی قەتەر لە عێراق پێزانینی هەبوو بۆ ئەو پێشڤەچوونانەی لە هەرێمی كوردستاندا لە بواری ئابووری و بووژانەوە هاتووەتە ئاراوە و جەختیشی لە ویستی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان قەتەر و هەرێمی كوردستان كردەوە.