چوارشەممە 6 شوبات 2019

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی سریلانكا لە عێراق دەكات




ڕۆژی چوارشەممە 6ـی 2ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە نیرانجان ئاسوكا ڕاناسینگ باڵیۆزی سریلانكا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتەكەی و لە بواری بازرگانی و ئابووری و گەشتوگوزار تاوتوێ كرا و جەخت لە گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوولا كرایەوە.

لە بەشێكی تری ئەو دانیشتنەدا باڵیۆزی سریلانكا لە عێراق كورتەیەكی لە ئەزموون و مێژووی وڵاتەكەی لەبواری چالاكییە ئابوورییەكان و گەشتوگوزار خستەڕوو.