دووشەممە 31 ئایار 2021

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق دەكات  



ڕۆژی دووشەممە ٣١ـی ئایاری ٢٠٢١لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە زازا كاندیلاكی باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق پێزانینی هەبوو بۆ خەباتی مێژووی سەرۆك بارزانی و، تێكۆشان و قوربانیدانی گەلی كوردستان لە ڕێگەی ئازادی بەرز نرخاند. هەروەها ویستی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و دانانی كونسوڵی فەخری ئەو وڵاتە لە شاری هەولێر خستەڕوو.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی خۆشحاڵیی خۆی بۆ پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی جۆرجیا دەربڕی و هیوای خواست ئەو پەیوەندییانە بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێن.