دووشەممە 22 تشرینی دووەم 2021

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تازەی كۆماری چیك لە عێراق دەكات  



ڕۆژی دووشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە پیتەر ستێپانێك باڵیۆزی تازەی كۆماری چیك لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی گەلی كوردستان و كۆماری چیك جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری چیك لە بواری ئابووری و كولتووری و ئاكادیمی كرایەوە.

لە درێژەی ئەو كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و پێشهاتەكانی دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ كرا و هەردوولا هیوایان خواست ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ببێتە مایەی گۆڕانی ئیجابی لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و بەدیهاتنی سەقامگیری و جێبەجێبوونی خواستی هاووڵاتیان.

لە كۆتایی دانیشتنەكەدا سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ باڵیۆزی تازەی كۆماری چیك لە عێراق خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.