دووشەممە 1 شوبات 2021

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات  



ڕۆژی دووشەممە ١ـی شوباتی ٢٠٢١ لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستێڤن هیكی باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا كە جەیمس سۆرنتن كونسوڵی بریتانیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، بارودۆخ و دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە خرایە بەر باس و گفتوگۆ. پەیوەست بە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداش هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە پێویستە گرفتەكان لە چوارچێوەی دەستوور و لە ڕێگەی دیالۆگ چارەسەر بكرێت.

هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق جەختی لە بەردەوامیی وڵاتەكەی كردەوە لە پاڵپشتیكردنی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان.