چوارشەممە 7 نیسان 2021

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەندەنوسیا لە عێراق دەكات



ڕۆژی چوارشەممە ٧ـی نیسانی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئێلمار ئیوان لوبیس باڵیۆزی ئەندەنوسیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی ئەندەنوسیا لە عێراق سەرسامیی خۆی بە سروشتی جوانی كوردستان و سەقامگیریی و پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان نیشان دا و، ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی خوازیاری فراوانكردنی پەیوەندی و دروستكردنی دەرفەتی سەرمایەگوزارییە لە هەرێمی كوردستان.

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی سوپاسی شاندی میوانی كرد و پێشوازی لە فراوانتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەندەنوسیا كرد لە بوارە جیاجیاكاندا.