پێنجشەممە 23 ئایار 2019

سەرۆك بارزانی پێشوازی ئەیاد عەللاوی دەكات



 

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 23ـی5ـی2019 له‌ سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مسعود بارزانی پێشوازیی له‌ ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی ئیئتیلافی وه‌ته‌نی عێراقی كرد.


له‌ دیداره‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها شەڕی داعش و پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌یش ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ی نێوان سه‌رۆك بارزانی و ئه‌یاد عه‌لاوی بوو.