شەممە 20 شوبات 2021

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە مامۆستا عەلی باپیر دەكات



ڕۆژی شەممە ٢٠ـی شوباتی ٢٠٢١ لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە سەرۆك مەسعود بارزانی بە بۆنەی كۆتاییهاتنی كۆنگرەی چوارەم و هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، پیرۆزبایی لە مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان و سەركردایەتیی ئەو حزبە كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.