دووشەممە 17 ئەیلوول 2018

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆكی تازەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات



ئێوارەی ڕۆژی 17ـی 9ـی 2018 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرۆك مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە مەحەمەد ئەلحلبوسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی تازەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.