شەممە 8 ئاب 2020

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان دەكات



ئێوارەی ڕۆژی شەممە 8ـی 8ـی 2020 سەرۆك مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز محەمەد حاجی مەحموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانەوە كرد.

لەو پەیوەندییەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی یادی چل و چوار ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە محەمەدی حاجی مەحموود سكرتێر و سەركردایەتی و كادیر و ئەندام و لایەنگرانی ئەو حزبە كرد و هیوای سەركەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن. هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لە برایەتی و هەماهەنگی هەر دوو لا كرایەوە بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان.