چوارشەممە 5 حوزەیران 2019

سەرۆك بارزانی سەردانی میحوەری خازری كرد



ڕۆژی چوارشەممە 5ـی 6ـی 2019 و لە دوەمین ڕۆژی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان سەرۆك مەسعود بارزانی بە مەبەستی جەژنەپیرۆزە و هەواڵپرسین سەردانی هێزەكانی پێشمەرگەی لە سەنگەرەكانی میحوەری خازر كرد.

لەو سەردانەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی جەژنی لە هەموو پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان كرد و هەروەها لە حاڵ و گوزەرانی پێشمەرگەی لە میحوەر و سەنگەركاندا پرسی.

سەرۆك بارزانی لە دیداری لەگەڵ پێشمەرگە و فەرماندەكان پێزانینی بۆ خۆڕاگری و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگە هەبوو و سڵاوی بۆ گیانی پاكی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە نارد كە لە بەرگری لە كەرامەتی گەل و نیشتیمان گیانی خۆیان فیدا كردووە و شەهید بوونە.