ئەمڕۆ چوارشەممە 3ـی 4ـی2019 لە شاری هەولێر سەرۆك بارزانی بەشداری لە مەراسیمێك كرد كە لە لایەن سەنتەری دیراسات و توێژینەوە و ئەكادیمیای پارتی دیموكراتی كوردستان سازدرا بوو و كە تایبەت بوو بە پێشانگایەكی فۆتۆیی و پەرتووكی(دیرۆكی خولەكانی كادیرانی پارتی، شاخەوە بۆ شار 1968-2014) و كۆبوونەوەی كادیرانی دەرچووی هەموو خولەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان.
لە مەراسیمەكەدا سەرۆك بارزانیوتەیەكی پێشكەشی ئامادەبووان كرد‌و ئاماژەی بە مێژوو و خەباتی نەتەوەیی كورد و پارتی دیموكراتی كوردستاندا و ڕایگەیاند، بێگومان هه‌ر میللەتێك، ئه‌گه‌ر رابردووی خۆی نه‌زانێت، نازانێت چۆن به‌ره‌و داهاتوو هه‌نگاو بنێت.
سەرۆك بارزانی تەئكیدی لەسەر ئەوەشكردەوە كە پارتی حزبێكی دامه‌زراوه‌ییه. له ژێر بۆمبا و له شاخ و بێ ئیمكانیاتیدا، بیری له‌وه ده‌كرده‌وه، چۆن كادیر درووست بكات، كادیری حزبی و سیاسی، په‌روه‌رده‌یی، ته‌ندرووستی، چۆن په‌یوه‌ندییه‌كی ڕۆحی له نێوان كادیر و جه‌ماوه‌ر دروست بكات بە جۆرێك كە ره‌وشێكی وا دروست بوو له كوردستان، میله‌ت باوه‌ڕی به قسه‌ی كادیر بوو. كادیریش خۆی به خزمه‌تكاری میلله‌ت ده‌زانی.
سەرۆك بارزانی گوتیشی: ئێمه ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و به‌هایانه. چونكه ئه‌و به‌هایانه‌یه، پارتی گه‌یاندووه به‌م رۆژه. پارتی بۆ ئه‌وه درووست نه‌بووه، دژایه‌تی هیچ حزب و لایه‌نێكی دیكه بكات. پارتی درووست بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م خزمه‌ته پێشكه‌ش به گه‌لی خۆی بكات. زۆر جیاوازی هه‌یه. ئێوه‌ی پارتی ده‌بێت هه‌میشه ئه‌وه‌تان له یاد بێت، ئێوه بۆ خزمه‌تی كورد و كوردستان درووست بوون.
سەرۆك بارزانی ئەرك و بەرپرسیاریەتی پارتی بە بنیاتنانەوەی كورد وەسفكرد و تەئكیدیشی كردەوە: به‌رپرسیارێتی پارتییه، كه تاكی كورد درووست بكاته‌وه. به‌رپرسیارێتی پارتییه، كه كورد بگه‌یه‌نێت به قۆناغی كۆتایی. به‌رپرسیارێتی پارتییه كه سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌لی كوردستان به‌ده‌ستبهێنێت. به‌رپرسیارێتی پارتییه ره‌وشتی به‌رز بپارێزێت.
سەرۆك بارزانی لە كۆتایی وتارەكەیدا خۆشحاڵی خۆی بۆ رێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی نیشاندا و ئاماژەی بەوە كرد: خۆشحاڵیشم كه ئاگادارتان بكه‌م، كه له رێگه بووم، پێیان وتم، یه‌كێتی دێن بۆ ناو حكومه‌ت و پارلەمان دەست بە كارەكانی دەكات و ده‌ست ده‌كرێت به پێكهێنانی حكومه‌ت. چونكه ئیتر ئێمه بڕیارمان دابوو، چیتر چاوه‌ڕوانی نه‌كه‌ین. چونكه ده‌رفه‌تی پێویست درابوو به هه‌موو لایه‌نه‌كان و هیچ كات نه‌مانویستووه، پارتی له ده‌رچه‌ی غروره‌وه مامه‌ڵه بكات، راسته له رێی قانوونیه‌وه زۆرینه‌مان هه‌بوو. چونكه وه‌ك وتم زه‌رووره‌تی بوونی پارتی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستانه. ئێمه ئومێده‌وارین و گه‌شبینین، ئینشه‌ڵڵا ئه‌نجام سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ ئه‌وانه ده‌بێت، كه خاوه‌ن قه‌زیه‌ن.