پێنجشەممە 22 تشرینی دووەم 2018

سەرۆك بارزانی بەرەو بەغدا بەڕێ كەوت



ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ـی ١١ـی ٢٠١٨ سەرۆك بارزانی بە یاوەریی شاندێك لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەرەو بەغدا بەڕێ كەوت.

بڕیار وایە سەرۆك بارزانی لەو سەردانەدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای لایەنە سیاسییەكانی عێراق كۆبێتەوە و لەبارەی مافە دەستوورییەكانی گەلی كوردستان و ئاساییكردنەوەی ڕەوشی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا، گفتوگۆ بكەن.