دووشەممە 21 کانوونی دووەم 2019

سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ ئه‌یاد عه‌لاوی ده‌كات



رۆژی دوو شه‌ممه‌ 21ـی1ـی2019 له‌ سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مسعود بارزانی پێشوازیی له‌ ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی ئیئتیلافی وه‌ته‌نی عێراقی كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاڵوگۆڕ كرا و پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌یش ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ی نێوان سه‌رۆك بارزانی و ئه‌یاد عه‌لاوی بوو.