سێشەممە 26 شوبات 2019

سه‌رۆك بارزانی فرانسۆ هوڵاند دۆستی گه‌لی كوردستانی به‌ڕێكرد




رۆژی سێشه‌ممه‌ 26ـی2ـی2019 سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، به‌ڕێز فرانسۆ هۆڵاند سه‌رۆكی پێشووی فه‌ره‌نسا و دۆستی گه‌لی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی به‌سوپاس و رێزه‌وه‌ به‌ره‌و وڵاتی خۆی به‌ڕێكرد.

سه‌رۆك بارزانی سوپاس و به‌خێرهێنانی به‌ڕێز فرانسۆ هوڵاندی كرد و هیوای خواست هه‌میشه‌ وه‌ك دۆستێكی پرسی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان و به‌رده‌وام بن له‌په‌یوه‌ندیی و سه‌ردانی كردنی كوردستان.

رۆژی دووشه‌ممه‌ 25ـی2ـی2019 له‌ كاتی سه‌ردانیكردنی هه‌ولێر، له‌ سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ به‌ڕێز فرانسۆ هۆڵاند سه‌رۆكی پێشووی فه‌ره‌نسا و دۆستی گه‌لی كوردستان كرد و له‌ دیدارێكیدا دووباره‌ سوپاسی پشتیوانی فه‌ره‌نسا و خودی سه‌رۆك هۆڵاند كرد و ستایشی ئه‌و هاوكاریی و په‌یوه‌ندییه‌ی كرد كه‌ له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریستانی داعش پێشكه‌ش به‌ كوردستانیان كرد.

له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز فرانسۆ هۆڵاند پێزانینی بۆ قاره‌مانێتی و بوێری و قوربانیدانی گه‌لی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ له‌شه‌ڕی دژ به‌ داعش نیشاندا.