رۆژی یه‌كشه‌ممه 22ـی9ـی2019 له هه‌ولێری پایته‌خت، سه‌رۆك مسعود بارزانی به‌بۆنه‌ی 49ـمین ساڵیادی دامه‌زراندنیانه‌وه و بە مەبەستی پیرۆزبایی، سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی زانایانی ئیسلامی كوردستان كرد و له‌لایه‌ن دكتۆر عه‌بدوڵڵا سه‌عید وه‌یسی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان و دكتۆر پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و ئه‌ندامانی یه‌كێتی زانایان و ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئایینی پێشوازی كرا.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان، وێڕای به‌خێرهێنان و نرخاندنی ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك بارزانی، ئاماژه‌ی به مێژووی خه‌باتی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان كرد و رۆڵی رێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی بارزانیی نه‌مر له دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان وه‌ك مێژوویه‌كی پڕشانازی یه‌كێتیه‌كه‌یان وه‌سفكرد.
سه‌رۆك بارزانی له وته‌یه‌كدا ته‌ئكیدی له رۆڵی ئه‌و دامه‌زراوه گرنگە له كۆمه‌ڵگەی كوردستان و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی كرده‌وه گوتی: من له بیرمه جه‌نابی بارزانی، هه‌وڵیدا ئه‌و رێكخراوه دابمه‌زرێت، بێگومان مامۆستایانی ئایینی رۆڵێكی زۆر پیرۆز و گه‌وره‌یان بینیوه به‌تایبه‌ت له شۆڕشی ئه‌یلوول. شه‌و و رۆژ ده‌گه‌ڕان له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان و دێ به دێ، خه‌ڵكیان هانده‌دا و ئامۆژگاریان ده‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به شۆڕشه‌وه بكه‌ن، زۆرێك له‌وان چه‌كیان هه‌ڵگرت و شه‌هیدیشیان هه‌بوو، هیوادارم مامۆستایانی ئایینی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و رۆژه پیرۆزه.
سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر جه‌وهه‌ری دینی ئیسلام كرده‌وه و ئاماژه‌یدا: به‌داخه‌وه ده‌بینین لە هەندێ لاوە ئینحیراف دروست بوو ، كەچی دینی ئیسلام دینی ئاشته‌وایی و خۆشه‌ویستییه، ئه‌ركی ئێوه‌یه مرۆڤ په‌روه‌رده بكه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای په‌روه‌رده‌یه‌كی درووست و رێزگرتن و خۆشه‌ویستی.
سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، داعش و تیرۆریستان گه‌وره‌ترین تاوان و خیانه‌تیان به‌رامبه‌ر به دین كرد، ئه‌وه‌ی تیرۆریستان كردیان، كامیان له‌گه‌ڵ ئایینی ئیسلام یه‌ك ده‌گرێته‌وه؟ له كوشتن و بڕین و سووتانی خه‌ڵك. زۆر گرنگه خه‌ڵك وا په‌روه‌رده بكرێت، دین و نیشتمان له یه‌ك جیا نه‌كرێنه‌وه، ئه‌وه‌ی دیندار بێ نیشتمانه‌كه‌ی خۆشده‌وێت، ئه‌وه‌ی نیشتمانی بوێت دینداره.