یەکشەممە 27 کانوونی دووەم 2019

سه‌رۆك بارزانی به‌ڕه‌و شانشینی ئۆردۆن بەڕێ کەوت



ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشەممه‌ 27.01.2019 سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌ سه‌ر بانگه‌هێشتی فه‌رمی شا عەبدوڵڵا پادشای ئوردن، به‌ یاوه‌ری شاندێك له‌ ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەو‌ڵەتیی هه‌ولێر به‌ره‌و شانشینی ئۆردۆن به‌ڕێ کەو‌ت.

ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ سه‌رۆك بارزانی گه‌یشته‌ عەممانی پایته‌ختی ئۆردۆن و له‌ لایەن ئەمیر فەیسەڵ برای پادشای ئۆردۆن پێشوازی لێ كرا. بریاره‌ له‌ ئێوارەخوانێکدا سەرۆک بارزانی لەگەڵ شا عەبدوڵڵا پادشای ئۆردۆن كۆببێته‌وه‌.