شەممە 7 تشرینی دووەم 2020

ســەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە جۆبایدن دەکات  



ئێوارەی ئەمڕۆ شـەممە 7ـی تشرینی دووەمی 2020 سەرۆک مسعود بارزانی بەبۆنەی ســەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا کرد.

ئەمەی خوارەوە دەقی تویتەکەیە:

بە گەرمی پیرۆزباییت لێ دەكەم، دۆستی من، سەرۆكی هەڵبژێردراو جۆ بایدن بۆ سەركەوتنت. زۆر ئومێدەوارم و داواكارم كە دونیای ئازاد لەژێر سەركردایەتیی بەڕێزتان ئاشتی و گەشەی زیاتر ببینێت.