ڕۆژی سێشەممە ١١ـی ئەیلوولی ٢٠١٨، لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا هەڵمەتی بانگەشەی لیستی ١٨٣ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەڕێوەچوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، سەرۆک بارزانی وتارێکی پێشکەش کرد و سەرەتا ڕایگەیاند:ئه‌مڕۆ 11ى ئه‌يلووله، ساڵيادى شۆڕشێكى مه‌زن و سه‌رتاسه‌رى گه‌له‌كه‌مان، به رابه‌رايه‌تى جه‌نابى بارزانى نه‌مر. له پێناوى ئازادى و سه‌رفرازى گه‌له‌كه‌مان. ئه‌و خه‌بات و ده‌ستكه‌وت و ئازادييه‌ى ئێستا هه‌يه، درێژه پێده‌رى ئامانج و به‌ها و ده‌ستكه‌وته‌كانى شۆڕشى ئه‌يلووله. كه شۆڕشێكى سياسى، كۆمه‌ڵايه‌تى، چه‌كدارى و فكرى بوو. شۆڕشێك بوو، كه مێژووييه‌كى تازه‌ى درووستكرد. ئومێدى خسته دڵى نه‌ته‌وه‌يه‌ك. شۆڕشێك بوو، قه‌ڵايه‌كى درووستكرد له ناوچه‌كه بۆ ئازاديخوازان و ديموكراتيخوازان. شۆڕشێكه، كه‌س نه‌يتوانى خاڵى بچووكيش له سه‌رى بگرێت، كه له مێژووى خه‌باتييدا بۆ يه‌ك رۆژ و يه‌ك جاريش په‌ناى نه‌برده به‌ر كارێكى خيلافى ياسا يان به نامه‌ردى. هه‌موو خه‌باتى به مه‌ردايه‌تى و سه‌ربه‌رزى كرد.
سەرۆک بارزانی هەروەها سڵاوی بۆ شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول و سەرجەم شەهیدانی کوردستان نارد و سڵاوی بۆ پێشمەرگە قارەمانەکانی شۆڕشی ئەیلوول نارد ئەوانەی ئێستا لە ژیاندا ماون و ڕایگەیاند: به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه هه‌مووی به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و خۆراگری گه‌له‌كه‌مانه و به‌رهه‌می قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌یه.
سەرۆک بارزانی هەروەها ڕایگەیاند: پارتی دیموكراتی كوردستانیش له هه‌موو قۆناغه‌كانی خه‌باتی گه‌له‌كه‌ماندا له ساتی دامه‌زراندنی و له شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن هه‌تا ئێستاش ئامرازێك بووه بۆ به‌دیهێنانی مافی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان و پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان. جێگه‌ی خۆشحاڵیه له‌م رۆژه پیرۆزه‌دا گه‌له‌كه‌مان به‌بڕوابوون به بنه‌ماكانی دیموكراسی، به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێكی گرنگ و چاره‌نووساز ده‌چێت.
سەرۆک بارزانی دەستپێکی بانگەشەی لیستی ١٨٣ـی پارتی دیموکراتی کوردستانی بەمشێوەیە ڕاگەیاند:
ئێستایش پارتی دیموكراتی كوردستان له پێناو بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز :
- به‌ناوی خودای مه‌زن و به پشتیوانی خودای مه‌زن
- به پاڵپشتی جه‌ماوه‌ری دڵسۆز و تێكۆشه‌ری كوردستان
- به‌هیمه‌تی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان
- به ئومێدێكی زۆر به‌توانای گه‌نجان
- به بڕوایه‌كی به‌هێز به ده‌ست و بازوی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان
- به‌ر به‌ره‌كه‌تی خوێنی شه‌هیدان... ده‌ست ده‌كه‌ین به هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن...
سەرۆک بارزانی هەروەها لە وتارەکەیدا ئامژەی بەوە کرد کە هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی به‌غدا بۆ نیشاندانی سه‌نگ و توانای پارتی بوو و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی هه‌رێم بۆ به‌هێزكردنی كوردستان و بۆ ئه‌وه‌ی كوردستانیش به‌هێز بێت ده‌بێ پارتی به‌هێز بێت بۆ بنیادنان و حوكمڕانی باش. جەختیشی کردەوە کە پێویستە هه‌ڵبژاردنێكی ئارام بێت و داوای لە کاندیدەکان و جەماوەری پارتی کرد خۆیان لە تەشهیر و وەڵامدانەوەی تەشهیریش بپارێزن و ئارامی بپارێزن و پابەندی یاساکان بن و خه‌ڵك بێزار نه‌كه‌ن. هەروەها ڕایگەیاند کە پێویستە لەگەڵ خەڵک ڕاستگۆییتان بپارێزن و نابێ بەڵێنی وا بە خەڵک بدرێت کە جێبەجێ نەکرێت، بەڵکوو پێویستە باسی ده‌سكه‌وته‌كان بکەن و كه‌موكوڕیش هه‌یه و له‌باسكردنی نه‌ترسن، راستگۆ بن له‌گه‌ڵ خۆتان و خه‌ڵكی كوردستان. سەرۆک بارزانی ئەوەشی ڕاگەیاند کە لەبیرتان نەچێت کە ئه‌گه‌ر پارتی نه‌با پیلانی له‌ناوبردنی هه‌رێمی كوردستان سه‌ری ده‌گرت و هه‌موو كوردستان له‌ژێر داگیركاریدا ده‌بوو.
سەرۆک بارزانی ڕووی لە خەڵکی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: وه‌عدی گه‌وره ناده‌ین، به‌ڵام دڵنیاتان ده‌كه‌ین هه‌رچی پێمان بكرێت بۆ خزمه‌تی ئێوه ده‌یكه‌ین، وه‌عدی ئه‌وه ده‌ده‌ین نه فێڵتان لێ بكه‌ین و نه مساومه له‌سه‌ر مافه‌كانتان بكه‌ین.
سەرۆک بارزانی ئەوەشی ڕاگەیاند کە بە سەرکەوتنی پارتی کوردستان دەبێتە خاوەن حکوومەتێکی به‌هێز و مونسەجم كه بتوانێ چاكسازییه‌كی بنه‌ڕه‌تی ئه‌نجام بدات.