پێنجشەممە 16 ئاب 2018

بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی مەراسیمی كۆتایهێنانی خولی پێكەوەژیانی هێزەكانی فەرماندەی زێرەڤانی بەڕێوەچوو



ئەمڕۆ پێنج شەممە 16ـی8ـی2018 بە ئامادەبوونی سەرۆك مسعود بارزانی لە فێرگەی هێزەكانی فەرماندەی زێرەڤانی لە شار هەولێر مەراسیمی كۆتایهێنانی خولی(پێكەوەژیان)ـی سەردەستەی یەك بەڕیوەچوو. كە ماوەی 6 مانگە 174 سەردەستەی هێزی تایبەتی زێرڤانی خولی تایبەتی مەشقی سەربازیان ئەنجامدابوو.

لەو مەراسیمەدا كە وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەوەكالەت كەریم شنگالی و فەرماندەی هێزەكانی زێرەڤانی لیوا عەزیز وەیسی و نوێنەری هێزەكانی هاوپەیمانان و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی پەرلەمانی كوردستان و بەرپرسانی حكوومەتی هەرێم ئامادەی بوون، چەند نمایشێكی سەربازی ئەنجامدرا، دواتر وەزیری پێشمەرگە وتارێكی پێشكەش كرد و باسی لە رۆڵی هێزەكانی زێرەڤانی لە شەڕی دژ بەداعش كرد و سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد بۆ پشتیوانی بەردەوامی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان.