ڕۆژی سێشەممە ٣١ـی٧ـی٢٠١٨ لە دەڤەری بارزان به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، رێوڕه‌سمی ٣٥ـین ساڵیادی ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان له ناوچه‌ی بارزان به‌ڕێوەچوو.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا سەرۆک بارزانی و بەرپرسان و نوێنەرانی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە و کونسوڵخانە و ڕێکخراوەنێودەوڵەتییەکان لە کوردستان تاجە گوڵێنەیان لەسەر مەزاری ئەنفالکراوانی دانا و چەندین وتار و هەڵبەست خوێندرانەوە. ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەرانی وڵاتان لەکوردستان و عێراق بەشدارییان لەو مەراسیمەدا کرد و سەری ڕێزیان بۆ قوربانییانی ئەنفال و کەسوکاریان دانەواند.
ئەنفالی بارزانییەکان لە ساڵی ١٩٨٣، یەکێکە لەو زنجیرە تراژیدیانەی بەسەر گەلی کوردستاندا هاتووە و ئامانجی دوژمن لە هەموو ئەو قەتڵ و عام و کارەساتانە به‌مه‌به‌ستی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ڕیشەکێش بکرێت بە خەیاڵی خۆیان بە لەناوبردنی بارزانییەکان بۆ هەتاهەتایە کۆتایی بە هاواری كوردایه‌تی و هەستی ئازادیخوازی و سەربەخۆییخوازی بهێنن، بەڵام دواتر ڕووداوەکان سەلماندیان کە بارزانییەکان مانەوە و بوونە داینەمۆی ئازادیی کوردستان و زۆربەی ئەنجامدەرانی ئەنفالیش لەناوچوون.
سه‌رۆك بارزانی لە رێوڕه‌سمى ٣٥ـەمین ساڵیادی ئه‌نفالكردنی بارزانيیهكاندا