سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی) له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بییه رایگه‌یاند، ریفراندۆم بڕیارێكى راست و درووستى خه‌ڵكى كوردستانه و ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بوونایه له هاوبه‌شى راسته‌قینه له عێراقدا، ئه‌وا ره‌نگه ریفراندۆم دواخرابا یان له‌كاتێكى دیكه‌دا كرابا.
(سه‌رۆك بارزانى) رایگەیاند، ئه‌و بڕیاره بڕیارى گه‌لى كوردستانه و هه‌ر گه‌لێك پشت به خۆى نه‌به‌ستێت و پشت به ئه‌وانى دیكه ببه‌ستێت ناگاته هیچ شتێك، ئه‌وانه‌ى داواى دواخستنى ریفراندۆم ده‌كه‌ن پاساویان لاوازه و ئه‌وان راسپارده‌یان ئه‌وه بووه، دواى بخه‌ین، به‌ڵام نه‌یانوتووه ئێمه له دژى ریفراندۆمین.
(سەرۆک بارزانی) جه‌ختیشى كرده‌وه، ئێمه سوورین له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ریفراندۆم و ئه‌وانه‌ى داواى دواخستنى ده‌كه‌ن، وه‌ڵاممان ئه‌وه بووه، به‌دیلتان چییه و ئایا رێككه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه یان ده‌سته‌به‌رى نێوده‌وڵه‌تیمان پێ ده‌درێت.
له به‌شێكى دیكه‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا، (سه‌رۆك بارزانى) باسى ئه‌و تاوانانه‌ى كرد، كه رژێمه یه‌ك له دواى یه‌كه‌كانى عێراق به‌رامبه‌ر به گه‌لى كوردستان ئه‌نجامیانداوه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، هه‌ر له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى عێراقه‌وه سته‌م له كورد كراوه، به‌ڵام سته‌مى سه‌رده‌مى پادشایه‌تى له عێراقدا نه‌گه‌یشتبووه ئه‌و توندوتیژییه‌ى رژێمى سه‌دام حوسێن به‌رامبه‌ر به كورد ئه‌نجامیدا.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان روونیشیكرده‌وه، هه‌رێمى كوردستان یه‌كلایه‌نه نه‌وتى هه‌نارده نه‌كردووه، تا ئه‌و كاته‌ى حكوومه‌تى عێراق بودجه و مووچه‌ى خه‌ڵكى كوردستانى بڕى، ئینجا هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا نه‌وت هه‌نارده بكات.
ئه‌وه‌شى گوت: ئێمه له‌سه‌ر بنیاتنانى ده‌وڵه‌تێكى مه‌ده‌نى دیمو‌كراتى رێككه‌وتین، به‌ڵام ئێستا حكوومه‌تێكى مه‌زهه‌بى و تائیفى ده‌سه‌ڵاتى گرتووه‌ته ده‌ست.
(سه‌رۆك بارزانى)، جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، بۆ ریفراندۆم تا به‌دیلێكى باشتر له ریفراندۆم نه‌خرێته‌ڕوو، ئێمه له‌سه‌ر رێگه‌ى خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین.
(سه‌رۆك بارزانى) ره‌تیكرده‌وه، هه‌ڵوێستى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندى به لێپرسینه‌وه له وه‌زیره كورده‌كان هه‌بووبێت و گوتى: به‌ر له چوار ساڵ هۆشداریمان داوه و حكوومه‌تى عێراق رۆژ له دواى رۆژ له پرسى هاوبه‌شى دوور ده‌كه‌وته‌وه و ده‌ستوورى پێشێلده‌كرد، به‌ر له 2003 هه‌رێمى كوردستان ده‌سه‌ڵاتى زۆر زیاتر بوو له ئێستا و زۆرتر سه‌ربه‌خۆ بوو، به‌ڵام له پێناو بنیاتنانى ده‌وڵه‌تێكى مه‌ده‌نى و هاوبه‌شى راسته‌قینه چووینه‌وه به‌غدا.
ئاشكراشیكرد، دواى ریفراندۆمیش ئێمه رووده‌كه‌ینه‌وه به‌غدا و به‌رده‌وام ده‌بین له دانووستان بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ینه رێككه‌وتن و ئێمه نامانه‌وێت به توندوتیژى و شه‌ڕ چاره‌نووسمان دیار بكه‌ین و دانووستانى داهاتوومان تایبه‌ت ده‌بێت به پرسى سه‌ربه‌خۆیى نه‌ك شتى لاوه‌كى دیكه.
(سه‌رۆك بارزانى)، گوتیشى: ده‌وڵه‌تى كوردستان، عه‌ره‌ب و توركمان و كلدان و ئاشوور و ئه‌رمه‌نى تێدایه و ده‌وڵه‌تى هه‌موویانه و هاوبه‌شى راسته‌قینه‌ن و ده‌وڵه‌ته‌كه بۆ هه‌موویان ده‌بێت و ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌بێته كلیلى چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌كان و نابێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هیچ لایه‌ك.
(سه‌رۆك بارزانى) له باره‌ى ئه‌زموونى باشوورى سوودانه‌وه، گوتى: وێڕاى رێزم بۆ گه‌لى باشوورى سوودان، به‌ڵام گه‌لى كوردستان و گه‌لى باشوورى سوودان جیاوازن و ناكرێت به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌راوردى نێوان ئه‌و دوو گه‌له بكرێت.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندى داهاتووى ده‌وڵه‌تى كوردستان له‌گه‌ڵ پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان، (سه‌رۆك بارزانى)، رایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تى كوردستان پێوه‌ندى نییه به به‌شه‌كانى دیكه‌ى كوردستانه‌وه و هه‌ر به‌شێك خۆى بڕیار له چاره‌نووسى خۆى ده‌دات و ده‌وڵه‌تى كوردستان ده‌ستوه‌رناداته كاروبارى ناوخۆى هیچ پارچه‌یه‌كى كوردستانه‌وه.
(سه‌رۆك بارزانى) گوتیشى: دواى به‌ده‌ستهێنانى سه‌ربه‌خۆیى، ئه‌ركى سیاسییم كۆتایى دێت و ئه‌و كاروانه ده‌درێته ده‌ست نه‌وه‌كان.
له باره‌ى هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان له مه‌ڕ ئێرانه‌وه، (سه‌رۆك بارزانى) گوتى: رێگه به ئێران ناده‌ین ده‌ست له‌كاروبارى ناوخۆى ئێمه وه‌ربدات و له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتووین كه مافى دراوسێیه‌تى بپارێزین.
سه‌باره‌ت به قۆناغى دواى وازهێنانى له سه‌رۆكایه‌تى، (سه‌رۆك بارزانى) گوتى: من پێشمه‌رگه‌م و هه‌ر به پێشمه‌رگه‌ش ده‌مێنمه‌وه.