یەکشەممە 5 ئایار 2019

سه‌رۆك بارزانی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز له‌ موسڵمانانی كوردستان و جیهان پیرۆز ده‌كات




سه‌رۆك بارزانی بە بۆنەی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان، له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی له‌ موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كات.

ئەمە دەقی په‌یامه‌كه‌یه‌:

 

بسم الله الرحمن الرحيم

(شهر رمضان الذي انزل فيه القرآن هدى للناس وبينات من الهدى و الفرقان)

- صدق الله العظيم-

 

به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان به‌ گشتی و كوردستان و عێراق به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌م.

هیوادارم هاتنه‌وه‌ی مانگی پڕ به‌ره‌كه‌ت و ره‌حمه‌تی ڕەمەزان ببێته‌ مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌لی كوردستان و عێراق و هەموو مرۆڤایەتی و کۆتاییهاتنی تیرۆر و توندڕۆیی و بڵاوبوونەوەی ئاشتی و پێکەوەژیان و ئاسوودەیی بۆ هەموو مرۆڤایەتی.

 

مسعود بارزانی

 

30ـی شەعبان 1440ـی کۆچی

5 ـی5ـی2019