شەممە 25 تەمووز 2020

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسلی ئەمەریکا دەکات  



ئەمڕۆ شەممە ٢٥ـی ٧ـی ٢٠٢٠ سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ڕۆبرت والێر کونسلی نوێی ئەمەریکا لە هەولێر کرد.
لە دیدارێکدا کە بەڕیز کونسلی پێشوو ئامادەی بوو، سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسلی نوێ خواست و هەروەها بۆ کونسلی پێشوو لە کاری تازەیدا.

هەر لەو دیدارەدا باس لە بارەدۆخی سیاسی و ئابووری هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێشهاتەکانی کاریگەری پەتای کۆڕۆنا کرا.
لای خۆیەوە کونسلی نوێی ئەمریکا سوپاسی هەڵوێستی مرۆییانەی هەرێمی کوردستانی کرد بەرامبەر کۆچبەر و پەنابەران کە بەهۆی شەڕی داعش پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە.