پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 2020

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق دەكات



ڕۆژی پێنجشەممە 23ـی 1ـی 2020 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە د. ئەحمەد ریاز تالب وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق سوپاسی هەڵوێست و هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی كرد لەمەڕ قووڵكردنەوەی كولتووری پێكەوەژیان و لێبووردەیی نێوان پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان و عێراق.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەروەها داخوازییەكانی خۆپێشاندەران و جیلی نوێ و هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە پێویستە پاڵپشتی لە داواكاریی گەنجان و جیلی نوێ بكرێت و كار بۆ پێشخستنی ڕەوشی گەنجان و وەرزش لە عێراق و هەرێمی كوردستان بكرێت.