یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 2019

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات



ڕۆژی یەكشەممە 22ـی 12ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەممەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا كە د. فواد حوسێن وەزیری دارایی حكوومەتی عێراق ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا. هەروەها بیروڕا لەبارەی ڕێگەی چارەسەری بۆ قەیرانی ئێستای عێراق و پێكهێنانی حكوومەتی نوێ ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بابەتی گۆڕینی یاساكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە تایبەت یاسای تازەی هەڵبژاردن و هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە هەر گۆڕانكارییەك پێویستە لە ئاراستەی خزمەتكردنی بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و وڵات بێت.
بارودۆخی سیاسیی لە ئاستی هەرێمایەتی و ناوچەیی تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.