یەکشەممە 14 تەمووز 2019

سەرۆك بارزانی بەشداری لە ڕۆژی نیشتمانیی فەرەنسا دەکات  



 

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٤ـی ٧ـی ٢٠١٩ لە هەولێر سەرۆک مەسعود بارزانی بەشداری کرد لە ٢٣٠ــەمین ساڵڕۆژی نیشتیمانیی فەرەنسا.


لەو مەراسیمەدا کە لەڵایەن کونسولخانەی فەرەنسا لە هەولێر ڕێکخرابوو، بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومی و حیزبی کونسوڵ و نوێنەری ولاتانی بیانی ئامادەبوون.


لە مەراسیمەکە دا هەریەکە لە بەڕێزان دۆمەنیک ماس کونسوڵی فەرەنسا لە هەولێر و فەڵاح مستەفا بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتی هەرێمی کوردستان ووتارییان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.