چوارشەممە 6 شوبات 2019

سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ كونسوڵی گشتی میسر له‌ هه‌ولێر ده‌كات




ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 6ـی 2ـی2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئه‌حمه‌د جیهاد كونسوڵی وڵاتی میسر له‌ هه‌ولێر كرد.

له‌دیداره‌كه‌دا ڕۆشنایی خرایە سەر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كوردستان و وڵاتی میسر، سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانی گەلی كوردستان و خه‌ڵكی میسر و حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ مێژوویه‌كی پته‌وی هه‌یه.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر فراوانكردن و پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و قاهیره‌ كرایه‌وه‌.