سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق دەكات
لە دیدارەكەدا باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق ئەوەی بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند كە ئاگاداری مێژوو و خەبات و ئەو نەهامەتیانەیە كە بەسەر گەلی كوردستاندا هاتووە و پێزانینی بۆ ڕۆحی خۆڕاگریی گەلی كوردستان هەبوو و گەشە و پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستانی بەرز نرخاند و وەك نموونەیەك بۆ بەشەكانی تری عێراقی وەسف كرد